کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆشداری دەدرێتە ئەوانەی دەنگۆی ناڕاست لەبارەی ڤاكسینەكان بڵاودەكەنەوە

.

12:08 PM - 08/08/2021

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا ، وڵات رووبەڕووی شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتەوە ، ئەو شەپۆلەش زۆر مەترسیدارترە لەسەر تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و تەنها چارەسەریش بۆ پاراستنی تەندروستی تاك و گشتی كۆمەڵگە ، بە وەرگرتنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا دەبێت ، وەزارەتی تەندروستی بریاریشداوە  هەر كەس و لایەنێك لە رێی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پروپاگەندە لەسەر كاریگەری نەرێنی وەرگرتنی ڤاكسینەكان بڵاوبكاتەوە ، ئەوا رێكاری یاسایی دژی دەگیرێتە بەر ، تەندروستی عیراق تەئكیدیشیكردەوە ، سەرجەم تاقیكردنەوە و لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئاستی جیهان ئەو راستییان سەلماندووە بە وەرگرتنی هەردوو بڕە ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەدا 95 ، مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە كەمدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە