.
09:23 PM - 04/08/2021
ئۆتۆمبێلێکی نوێ گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا
کیای سیراتۆی نوێ بەمدواییانە تەنیا لە کۆریای باشور دەرکەوتووە و یەکەم مۆدێلە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بێتە ناو بازنەی براندە نوێیەکەی کیا(KIA)
سیراتۆ بەفەرمی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ دەگات بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا.
دوبەی،ناوچە یەگرتووەکانی عەرەبی-لە مانگی تەموزی ٢٠٢١-کیا ھەڵدەستێ بەناساندنی کیا سیراتۆ نوێیەکەی بۆ بازارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا .
یاسیر شەبسۆغ -سەرۆکی خستنەکاری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا گووتی: ئێمە دڵشادین بە ھاتنی سیراتۆیە نوێیەکە بۆ ناوچەکە. وەک ھێمایەك بۆ ئەو پێشکەوتنەی ئێمە خەباتی بۆ دەکەین تا دروست بکەین. بۆ چەند ھەفتەیەکی داھاتوو لەچاوەڕوانی ئەو کڕیارانەین کە بێن و سیراتۆیە نوێیەکە تاقی بکەنەوە.
وەك ھەموو مۆدێلەکانی تری کیا سیراتۆ نوێیەکە وا دیزاینکراوە کە بتوانرێ ببێتە مۆدێلێکی گونجاو و لەبار بۆ بازاڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا .وە باسی لەوەشکرد کە ھەموو سیراتۆیە نوێیەکان بەشێوەیەكی نمونەیی دروستکراوە کە بگونجێ لەگەڵ ڕێگاکانی ئەمڕۆدا.
وەك کلیلی دەسکەوت لەدیزاینەکەدا, ھەبوونی سەلامەتییە پێشکەوتووەکەی وایکردووە کە کەشێکی سەلامەت بۆ کڕیارانی دابین بکا لە ژیان.
لەدواترین مۆدێلدا سیستەمی برێکی کارەبایی لەکاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی برێکی ئەوتۆ ھۆڵد بەردەستە بۆ دابینکردنی پارکینگێک
(وەستاندنی ئۆتۆمبێل)سەلامەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە