کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیروان میرزا: پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە

.

08:36 PM - 04/08/2021

شیروان میرزا: پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارەكە

(شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق‌و ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵیدا كراوە، پێویستە لەسەر بەغدا بەردەوامبێت لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان.
(شیروان میرزا) بە گەلی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی وەفدی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا گەیشتنە ڕێككەوتن، لەسەر بودجەی عیراق‌و پشكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی عیراق لەرۆژی 11ی تەمموزی 2021، بڕی  200 ملیار دیناری وەكو پێشینە خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەوەش وایكرد حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین مووچە دابەشبكات.

SCVgdtTSiV4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە