کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای گەمارۆ خستنەسەر لێپرسراوانی لوبنان دەكات

.

07:09 PM - 04/08/2021

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای گەمارۆ خستنەسەر لێپرسراوانی لوبنان دەكات

 هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ساڵیادی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروتی وڵاتی لوبنان كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی سەدان كەس، رایگەیاند: پێویستە گەمارۆ بخرێتە سەر لێپرسراوانی لوبنان و ناویان بخرێتە لیستی رەشەوە. داوای ئەوەشی كرد رەشنووسی گەمارۆی سەر لێپرسراوە لوبنانییەكان لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە بنووسرێتەوە. لەبەشێكی تری قسەكانیدا بە توندی رەخنەی لە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە گرت كە تا ئێستا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان رانەگەیاندووە و وردەكارییەكان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەشارنەوە.
تەقینەوەكەی بەندەری بەیرۆت لە ساڵی 2020 گیان لەدەستدانی 200 كەس و برینداربوونی شەش هەزار و 500 كەسی لێ كەوتەوە و دەیان باڵاخانە و یەكەی نیشتەجێبوونی وێران كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە