کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی ڕاپەڕین بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات

.

06:59 PM - 04/08/2021

 مەڵبەندی ڕاپەڕین بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات

 لێپرسراوی مەڵبەند سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کرد .

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەند هەڤاڵ "مەلا ئاری " لێپرسراوی مەڵبەندی "٢٤"ـی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕاپەڕینی کرد .
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵانی جێگر و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند و کادرانی پێشکەوتووی مەڵبەند و کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان ئامادەی بوون ، هەڤاڵ بەرپرسی مەڵبەند تیشکی خستە سەر کۆی پرسە هەنوکەییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئامادەکاریەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و میکانیزمەکانی سەرخستنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان ، هەروا ڕۆڵ و پێگەی هەڤاڵانی مەڵبەندی لە بانگەشەیەکی تەندروست و یاسایی لە چوارچێوەی زۆن و بازنەکانی هەڵبژاردندا روون کردەوە و داواشی لەهەڤاڵان کرد کە بەگوڕ و تینەوە لەهەوڵی سەرخستنی بەرنامە و کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کوردستاندا بن ، بۆئەم مەبەستەش داوای لە بەشی هەڵبژاردن کرد کە بەبەرنامە و پلانێکی وردەوە لەڕۆژانی ئاییندەدا ئەرک و مەهامی هەڤاڵانی مەڵبەند لە زۆنە جیاوازەکانی کاری بانگەشە بڵاوبکاتەوە و هەمووان لەخەمی سەرکەوتنی ڕێباز و دیدگای یەکێتیەکەی ڕابەری کۆچکردوومان هەڤاڵ مام جەلالدا بین.
پاشانیش لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەند و هەردوو کاندیدی دەڤەرەکە وتەیان پێشکەش کرد و تیایدا بەووردی بەرنامەی کار و ئەجندای لیستی هاوپەیمانی کوردستانیان بۆ هەڤاڵان ڕوون کردەوە، بەسەرنج و تێبینی ئامادەبووان سەرکەوتووانە بەڵێندرا بانگەشەیەکی تەندروست وەک یەک تیم بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە