کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كشتوكاڵی عیراق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی هێلكەی گرانكردووە

.

06:36 PM - 04/08/2021

كشتوكاڵی عیراق: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نرخی هێلكەی گرانكردووە
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و بلاوبوونەی ئەنفلۆنزای باڵندە نرخی هێلكەیان گرانكردووە، تەئكیدیش دەكاتەوە كە ئەوان نرخی یەك تەبەق هێلكەیان بە 5 هەزار دینار دیاریكردووە.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عەلەف و هەموو پێداویستیی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دۆلار دەكڕدرێت و حكومەتیش هیچ یارمەتی و پاڵپشتیەكی بۆ كەرتی پەلەوەر نیە، تەنها ئەوەی هەیە وەزارەتی كشتوكاڵ لە پێناو پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ هاوردەكردنی بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكانی قەدەغە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نرخی عەلەف لەسەر ئاستی جیهان بەرزبۆتەوە، هاوكات بەهای دۆلاریش لە عیراق بەرزبۆتەوە، ئەمەش كاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر بەرهەمی پەلەوەرو هێلكە، جگەلەوەش بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە و لەناوچوونی زیاتر لە یەك ملیۆن پەلەوەر وایكردوە نرخی هێلكە گران ببێت.
ئەوەشی خستەڕوو، نەبوونی چاودێری و كۆنتڕۆڵ نەكردنی بازاڕەكان بوونەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە