کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئایاتا: ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران 60% دابەزیووە

.

06:15 PM - 04/08/2021

ئایاتا: ساڵی رابردوو ژمارەی گەشتیاران 60% دابەزیووە
رێكخراوی (ئایاتا) رایگەیاند، بەهۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لەساڵی 2020دا ژمارەی گەشتیارانی جیهان لەرێگەی هێڵی ئاسمانیەوە لەسەدا 60 پۆینت دوو كەمیكردووە.
رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (ئایاتا) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی لێكەوتەكانی كۆرۆناوە لە ساڵی 2020دا تەنها یەك ملیارو 800 ملیۆن كەس گەشتی ئاسمانیان ئەنجامداوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لەساڵی 2019دا زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 ملیۆن كەس گەشتی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەشێوەیەكی گشتی خواستی گەشتكردن بەفڕۆكە لەناوخۆی وڵاتان لەسەدا 49 كەمیكردووەو گەشتكردن بەفڕۆكە لەنێوان وڵاتاندا لەسەدا 76 دابەزیووە.
ئایاتا رونیكردۆتەوە، لە ساڵی 2020دا داهاتی گواستنەوەی ئاسمانی لەسەدا 69 دابەزیووەو تەنها 189 ملیار دۆلار بووەو بەراورد بە ساڵی 2019 زیاتر لە 126 ملیار دۆلار دابەزیووە، هاوكات زیاتر لە یەك ملیۆن كارمەندی ئەو كەرتە بێكاربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە