کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

.

12:51 PM - 04/08/2021

بە یٔامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگار و قایٔیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوبەرەگشتیەکانی  هەڵەبجە و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی Iom لە مەڕاسیمێکدا کارگەی بەرهەمهێنانی یٔۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی کرایەوە

لەدەستپێکی مەڕاسیمەکەدا د. یٔازاد  یٔازاد مستەفا قادر بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە ڕایگەیاند مایەی خۆشحاڵیمانە یٔەمڕۆ کە کارگەی بەرهەمهێنانی یٔۆکسجین لە نەخۆشخانەی چارەسەر کردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە، کە لەسەر داوای یٔێمە بۆ یٔاژانسی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کۆچ  دابینکراوە و لە ڕابردووشدا لە یٔامێری هەناسەدان بۆ نەخۆشخانەی وەفا و سەنتەری دڵ هاوکارو پشتیوانمان بوون .

ووتیشی دەخوازین سەرجەم یٔاژانس و ڕێکخراوەکانی دیکەش بەدەم نەخۆشخانەکەوە بێن کە یٔێمە لەبەر پێوویستی نەخۆشان و بریندارانی چەکی کیمیاوی پێشوەختە پێش وەرگرتن کردمانەوە و هەموو هەوڵەکانمان بۆ یٔەوەیە دانەخرێت و خزمەتی بریندارانی چەکی کیماوی هەڵەبجە  پارێزگاکانی دیکە بکرێت.

دواتر یٔازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە ووتەیەکدا سوپاسی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کردوو یٔاماژەی بەوەکرد لە ڕابردوودا هاوکارو پشتیوانمان بوون لە سێکتەرە جیاوازەکان و خەڵکی یٔاوارە و خانەخوێی هەڵەبجە .

لای خۆشیەوە یٔاسۆ کاکە حەمە لێپسراوی یٔۆفیسی سلێمانی iom ڕایگەیاند خۆشحاڵین توانیومانە کە خزمەتێک بە هەڵەبجە بکەین ، ساڵانە یەکێک لەو شوێنانە کە خزمەتی تێدا دەکەین  پارێزگای هەڵەبجە و بەردەوام ودەبین لە خزمەتکردنی .
لەکۆتایدا سوپاس وپێزانی هەریەک لە پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوبەری گشتی و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەکان  بەخشرایە ڕێکخراوی کۆچ

بەڕێوبەرایەتیمان داوا لە هەموو خێرخوازان دەکات هاوکارمانبن لە دابینکردنی یٔامێری بینای سەنتەری دڵ کە یٔێستا بە سوپاسەوە لەلایەن کۆچەوە تەواو کراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە