کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان داوایەكی چیڵسی بۆ گواستنەوەی لۆكاكۆ رەتكردەوە

.

12:48 PM - 04/08/2021

  وا پێدەچێت یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی ئیتاڵیا سور بێت لەسەر هێشتنەوەی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبەری بەلجیكی دوای ئەوەی داوایەكی یانەی چیڵسی بەبڕی 100ملیۆن یۆرۆ رەتكردەوە   داواكەی چیڵسی تەنها ئەوەندە نەبوو بەڵكو ناوی ماركۆس ئەلۆنسۆی تیا هاتبوو لەبەرامبەر  كڕینی لۆكاكۆ   لۆكاكۆ پێشتر لەنێوان ساڵانی 2011 و 2014 بەدرێسی یانەی چیڵسی یاری كردووە   بەڵام  بەشێوەی خواستن بەیانەی ئیڤەرتونی فرۆشت   دوای ئەوە ئەو هێرشبەر بەلجیكیە  لەساڵی 2017 پەیوەندی بەمانچستەریونایتدی ئینگلیزی كرد و لەهاوینی ساڵی 2019 لەبەرامبەر 74 ملیۆن یۆرۆ بەیانەی ئینتەرمیلانی فرۆشت   جێی ئاماژە پێكردنە : رۆمیلۆ لۆكاكۆ رۆڵی سەرەكی هەبوو لەبەدەستهێنانی نازناوی كاڵچۆ لەلایەن ئینتەرمیلان بەجۆرێك 24 گۆڵی تۆمار كرد  لەگەڵ 11 پاسی یەكلاكەرەوە   لەریزی هەڵبژاردەی بەلجیكاش بەشداری لەپاڵەوانێتی یۆرۆی 2020ی كرد و توانی لە5 یاریدا 4 گۆڵ تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە