کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆنی كرۆس دووچاری پێكان بووە

.

12:47 PM - 04/08/2021

 تۆنی كرۆس-ی ئەڵمانی نەیتوانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لەدرێژە بەئامادەكارییەكانی بدات بۆ وەرزی نوێ و تا مانگی داهاتوو نتوانێت بگەرێتەوە نێویاریگاكان و دووچاری پێكان بوو   بریارە لەناوەراستی ئەم مانگە وەرزی 2021-2022ی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێبكات   بۆ ئەو مەبەستەش ریاڵ مەدرید بەسەرپەرشتی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر مەشق و راهێنان دەكات   بەڵام كرۆس لەریزی یانەكە دووركەوتەوە ئەمەش دوای ئەوەی دەركەوتوو پێكانی لەرانیدا هەیە و پێویستی بەچارەسەرە  تا لەكاتی یارییەكانی لالیگا دووچاری پێكانی قورستری نەكات   بۆیە نەیتوانی لەقۆناغی ئامادەكاری یانەكە بەردەوام بێت،سەبارەت بەپێكانەكەی تۆنی كرۆس بڵاویكردۆتەوە كە بەهۆی ئەو ئازارەی ماوەی چەند مانگێكە بەهۆی پێكانێك لەرنیدا هەیەتی، ناتوانێت لەدەستپێكی وەرزی نوێ بەشدار بێت   بۆیە ئێستا لەقۆناغی چارەسەركردندایە و رایگەیاندووە كە هەوڵدەدات بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر وەربگرێت و بگەرێتەوە نێو یاریگاكان   چاوەڕوان دەكرێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بتوانێت یاریی بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە