کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی بۆندەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەكاتەوە

.

12:47 PM - 04/08/2021

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە یانەی بەرشەلۆنە سبەینێ بەرەسمی بۆندەكەی لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرە و باشترین یاریزانی یانەكەی نوێ دەكاتەوە   بۆندی میسی لەمانگی 6ی ئەمساڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی هاتووە كە لەساڵی 2005ەوە لەریزی تیپی یەكەمی یانەكەیە و تائێستا 778 یاریدا بەشداربووە و توانیویەتی 672 گۆڵ لەو ژمارە یارییە تۆمار بكات و رۆڵی لەبەدەستهێنانی 30 نازناوی خول و پاڵەوانێتییەكاندا هەبووە لەگەڵ بەرشەلۆنە لەسەر ئاستی ئیسپانیاو ئەوروپاو جیهان   سەرەرای ئەوەی بۆتە خاوەن دەیان ریكۆرد و ژمارەی پێوانەیی بەتایبەت شەش خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی پێدراوە   هەرچەندە ماوەیەكی كەمی ماوە وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێبكات و ئەو یاریزانەش مەشق و راهێنانی دەستپێ نەكردۆتەوە   لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە : هەردوولا گەیشتونەتە رێككەوتن و بریارە سبەینێ پێنجشەممە بەرەسمی میسی ئیمزا لەسەر بۆندە نوێیەكەی بكات   كە باس لەوە دەكرێت موچەی ساڵانەی كەم بكاتەوەو بۆندەكەش بۆ ماوەی چەند وەرزێك بێت   لەلایەكی ترەوە بریارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەرشەلۆنە لەجامی خوان گامبەر رووبەڕووی یانەی یۆڤانتۆس ببێتەوە و بۆ ئەو یارییەش میسی ناتوانێت بەشدار بێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە