کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەرێم3149 تووشبووی تر بەپەتای كۆرۆنا تۆماركرا

.

09:35 PM - 03/08/2021

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 سەعاتدا 3 هەزار و 149 تووشبووی تر بەپەتای كۆرۆنا لە سەرانسەری هەرێم تۆماركراون كە هەزار و 405 حاڵەتیان لە دهۆك و 848 حاڵەت لە هەولێر و 813 حاڵەت لە سلێمانی 47 لە ئیدارەی گەرمیان 36 حاڵەت لە پارێزگای هەڵەبجە بووە، تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە هەر لە 24 سەعاتدا 16 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە 797 تووشبووش چاكبوونەتەوە, هەر بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتۆتە 240 هەزار و 879 حاڵەت و لەو ژمارەیە 201 هەزار و 980 تووشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 834 تووشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە