کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەبەرهێنانی سلێمانی: نابێت لەكاتی كڕین و فرۆشتنی یەكە نیشتەجێكان پارە وەربگیرێت

.

05:32 PM - 03/08/2021

وەبەرهێنانی سلێمانی: نابێت لەكاتی كڕین و فرۆشتنی یەكە نیشتەجێكان پارە وەربگیرێت

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند، نابێت لەكاتی كڕین و فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبووندا، لەلایەن كۆمپانیاكانەوە پارە لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، چونكە وەرگرتنی ئەو پارەیە نایاساییە‌و هەر هاوڵاتییەك داوای پارەی لێكرا با سكاڵای خۆی پێشكەش بكات، بۆ ئەوەی لەڕێگەی داواكاری گشتییەوە مافەكەی بۆ وەربگرینەوە.
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە 12ی تەمموزی 2021، نوسراوێكی ئاڕاستەی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی پارێزگاكان كردوە‌و تیایدا داوایكردوە وەبەرهێنەرانی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون ئاگادار بكەنەوە، لەكاتی گۆڕینی گرێبەست‌و كڕین و فرۆشتن بە یەكە نیشتەجێكان لەلایەن هاوڵاتیانەوە، نابێت پارە لە كەس وەربگیرێت، تەنانەت پارەی پارێزەرانیش نابێت بەزۆر وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان وەربگیرێت.

Q3Wx3xmrRv0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە