کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەنەڵ ئینێرجی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم بەرزدەكاتەوە

.

05:19 PM - 03/08/2021

گەنەڵ ئینێرجی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم بەرزدەكاتەوە
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی ئاشكرایكردووە، چالاكیەكانی لەهەرێمی كوردستان چڕكردۆتەوەو لەسەر بنەمای ساڵانە لەنیوەی یەكەمی ساڵی 2021دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان لەسەدا 2  بەرزكردۆتەوە.
كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی لەراپۆرتێكدا رایگەیاند، لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەتێكڕا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كۆمپانیاكەیان لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 32 هەزارو 760 بەرمیل لە رۆژێكداو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2020 كە 31 هەزار و 980 بەرمیل بووە كەمێك زیادیكردووە.
رونیشیكردۆتەوە، ئەو زیادبوونەی بەرهەمهێنانیش لە هەردوو كێڵگەی سارتا و پیشخابوور بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر نرخەكانی نەوت بەردەوام بن لەبەرزبوونەوە ئەوا لەنێوەی دووەمی ئەمساڵدا زۆر بەخێرایی چالاكیەكانی لێدانی بیر لە كێڵگەی تاوكی و سارتا دەست پێدەكەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە