کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمساڵ لە سلێمانی 23 كارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە

.

05:11 PM - 03/08/2021

ئەمساڵ لە سلێمانی 23 كارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ 23 كارگەی گەورە و بچووك لەسلێمانی مۆڵەتیان وەرگرتووەو دەستیان بەكاركردن و دروستكردنی باڵەخانە كردووە ئاماژەی بەوەشدا، كە لەناو  ئەو كارگانەدا هەیانە سەرمایەكەی 20 ملیۆن دۆلارە.
(محەمەد جەبار) بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووە، خواستی زۆر لەسەر دامەزراندن و مۆڵەت وەرگرتنی كارگە لەسنووری سلێمانی هەیە و زۆرینەیان لە بواری پیشەسازی پلاستیكدان و بەشێكیشیان لە بواری بیناسازییدان.
ئاماژەی بەوەشكردت،سەرمایەی كارگەكان جیاوازە، لە بازرگانیدا هەر كارگەیەك سەرمایەی لە خوار 75 ملیۆن دینارەوە بێت، لە ژوورە بازرگانییەكان مۆڵەت وەردەگرێت، ئەگەر لە سەرووی 75 ملیۆن دینارەوە بێت لە بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان مۆڵەت وەردەگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی دەوام و شوێنەكان، كەمتر خواست لەسەر دامەزراندنی كارگە هەبوو، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت مۆڵەتی پێدانی كارگە بەڕێژەی بەرچاو زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە