کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی داوایەك لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكات

.

05:09 PM - 03/08/2021

بانكی ناوەندی داوایەك لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكات
بانكی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە‌و تەمویلكردنی گرووپە تیرۆرستییەكان، داوا لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكات، بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە بكەن، كە لە لایەنە ڕەسمییەكانەوە مامەڵەكردن لەگەڵیان قەدەغە كراوە.
بانكی ناوەندی عیراق بەڕەسمی داواشی لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو كرد، سیستمی ئەلەكترۆنی بۆ چالاكییەكانی رۆژانەیان پەیڕەو بكەن‌و سیستمەكەش پەیوەست بكەن بەو لیستانەی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی‌و ناوخۆ مامەڵەكردن لەگەڵیان قەدەغەكراوە.
بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتیكردن لە بەهای دیناری عیراقی، رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە‌و ئەمڕۆش 215 ملیۆن‌و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەخت‌و حەواڵە فرۆشتووە بە بانك‌و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە