کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی نوێی ئێران: كار بۆ لابردنی سزاكانی ئەمەریكا دەكەین

.

05:05 PM - 03/08/2021

سەرۆكی نوێی ئێران: كار بۆ لابردنی سزاكانی ئەمەریكا دەكەین
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی نوێی ئێران رایگەیاند، كاردەكەین بۆ لابردنی ئەو سزا ناڕەوایانەی كە لەلایەن ئەمەریكاوە سەپێندراون بەسەرمانداو  تەئكیدیكردەوە، حكومەت هەوڵدەدات گوزەرانی هاوڵاتیانی باشتر بكات كە بەهۆی سزاكانەوە زیانێكی زۆرییان بەركەوتووە.
ئیبراهیم رەئیسی دوای ئەوەی بڕیاری سەرۆك كۆماری لە عەلی خامنەیی رێبەری ئێران وەرگرت، وەك هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بە رەسمی دەستبەكاربوو، لە وتارێكیدا دوای دەستبەكاربوونی ئاماژەی بەوەكرد،  كەتاران هەنگاو دەنێت بۆ لابردنی سزاكانی ئەمەریكا كە بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندویەتی.
رەئیسی ئەوەشی خستەڕوو، كە دروشمەكانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردوو بابەتی گەشەپێدانی ئابووری و بەرهەمهێنان بووە، ئێمەش لە حكومەت چەقی كارەكانمان پێشخستنی بەرهەمهێنان دەبێت.
بەهۆی پاشەكشەی ئیداری پێشووی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2018و سەپاندنی گەمارۆكان بەسەر تاراندا، ئابووری ئەو وڵاتە پەكی كەوتوو هەناردەكردنی نەوتی لەسەدا 80 دابەزیووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە