کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەیاری كۆتایی تۆپی پێی ئۆڵیمیادی تۆكیۆ هەڵبژاردەی كچانی كەنەدا

.

02:42 PM - 03/08/2021

رووبەرووی هەڵبژاردەی كچانی سوید دەبنەوە دوای ئەوەی لەدووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی بەگۆڵێك سەركەوتنیان لەبەرامبەر كچانی ئوسترالیا تۆمار كرد یاریەكە بەبەهێزی لەلایەن هەردوو هەڵبژاردەوە دەستی پێكرد و چەند جارێك مەترسیان لەسەر گۆڵی یەكتر دروست كرد   بەڵام تۆڕی گۆڵەكان بەخاوێنی مانەوە و گێمی یەكەمی یاریەكە بەیەكسان بونی سپی كۆتایی هات   لەسەرەتای گێمی دووەم كچانی سوید زۆر بواریان بەكچانی ئوسترالیا نەدا و لەدوای یەك دەقیقە لەدەستپێكی ئەو گێمە گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنیان لەرێگەی فریدۆ لینا رۆڵڤۆ تۆمار كرد   دوای ئەو گۆڵە یاریەكە ركابەریەكی بەهێزی بەخۆوە بینی بەتایبەت لەلایەن كچانی ئوسترالیا كە لەهەوڵی گۆڵ تۆمار كردن و یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە بوون   بەڵام پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بەچەند ساتێك ئیلی كاربتر لەو هەڵبژاردەیە لەلایەن ناوبژیوانەوە بەكارتی سور كرایە دەرەوە و یاریەكە بەبردنەوەی سوید بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و بۆ یاری كۆتایی سەركەوت   جێی باسە : رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و ئوسترالیا بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم و میدالیای برونز لەیاریگای كاشیما سوكر بەیەك دەگەن    رۆژی هەینیش بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم و بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی تۆكۆ هەردوو هەڵبژاردەی كەنەدا و سوید لەیاریگای ئۆڵیمپی نیشتمانی لە تۆكیۆ روبەروی یەك دەبنەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە