کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە‌ سە‌رۆك و خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی کرد

.

12:15 PM - 03/08/2021

 لە‌كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی باسی لە ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە‌كان كرد و دڵنیای كردنەوە‌ كە ھە‌موو ئە‌و ھە‌نگاوانە‌ی نراون لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتیدا بووە و لە هەوڵەکانیشمان بە‌ردە‌وام دە‌بین لە‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئە‌م دە‌ڤە‌رە‌. رێگریش لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی کوردستان بێت. ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتی ئە‌وە‌شی بۆ خزمانی عە‌شرە‌تی میراودە‌لی روونكردە‌وە‌ كە‌ یە‌كێتی دە‌بێتە‌وە‌ یە‌كێتییە‌ بە‌ھێزە‌كە‌ی جاران و لە‌ ئاست خواست و چاوە‌ڕوانی یە‌كێتییە‌كان و كۆمە‌ڵانی خە‌ڵكی كوردستان بە‌گشتی دە‌بێت و لە‌داھاتوودا دە‌رئە‌نجامی باش دە‌بینن. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ستایشی رۆڵی گرنگ و مێژوویی عەشیرەتی میراودەلی کرد و رایگەیاند، ئێوە عە‌شرە‌تێكی تێكۆشە‌ر و خاوە‌ن ھە‌ڵوێستی جوامێرانە‌ن، ھە‌میشە‌ پاڵپشتی یە‌كێتییە‌كە‌ی مام بوون و ئێستاش ھە‌ر ئە‌وە‌تان لێ چاوە‌ڕوان دە‌كرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە