کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیراهیم رەئیسی وەك سەرۆكی ئێران دەستبەكاربوو

.

12:12 PM - 03/08/2021

رێورەسمی دەسبەكاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەك سەرۆكی نوێی ئێران ، بە ئامادەبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی وڵاتەكە لە تاران بەڕێوەچوو ، تێیدا حەسەن رۆحانی دەسەڵاتەكانی تەسلیم بە ئیبراهیم رەئیسی كرد و بەوەش رەئیسی بووە هەشتەمین سەرۆكی ئێران ، بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە پەرلەمانی وڵاتەكەی سوێندی یاسایی بخوات.
دواتر ئیبراهیم رەئیسی وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا تەئكیدیكردەوە ، پێكەوە روبەڕووی ئاستەنگییەكان دەبنەوە و شكست بە پیلانی دوژمنان دەهێنین ، پلانێكی كورت مەودامان بۆ چارەسەری پرسەكان ئامادەكردووە  تەئكیدیشكردەوە لەوەی بەپێی رێنماییەكانی رێبەری شۆڕش كار دەكەن و هەوڵەكانمان بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكان چڕدەكەینەوە.
لای خۆشییەوە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند: بەشداری خەڵك لە هەڵبژاردنەكانیش باش بووە و ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران بە ئارامی بەڕێوەچوو ، وتیشی: هەموویان پشتیوانی رەئیسی دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە