کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی حاجی حەمەد ئەمین

.

10:33 AM - 03/08/2021

بۆ کۆچی دوایی حاجی حەمەد ئەمین باوکی ھەڤاڵ د.مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و شەھیدی پارتیزان ھاشم شەمامکی ، پرسەوسەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین . کاک حاجی حەمەد تێکۆشەرو کەسایەتییەکی دیار بوو ، نەک ھەر خۆی خانەوادەکەشی بەھۆی بەشدارییان لەخەبات و شۆڕشی کوردایەتی ، قوربانی زۆریان داو خۆڕاگرانە دانەبڕان لەشۆڕش و بەردەوام بوون لەکۆڕی خەبات . بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری وەھا جێی نیگەرانیمانەو لەخوای گەروە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات .

بافڵ تاڵەبانی

ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە