کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق ئاستی هەناردەكردنی نەوتی بەرزكردتەوە

.

07:14 PM - 02/08/2021

بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای (ستاندارد ئاند پورس گلۆباڵ پلاتس)، عیراق لەمانگی تەمموزدا ئاستی هەناردەكردنی نەوتی بەراورد بە مانگی حوزەیران بەرێژەی لەسەدا سفر پۆینت 9 بەرزكردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە عیراق لەمانگی تەمموزدا هەناردەكردنی نەوتی بۆ 2 ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزكردۆتەوە، لە كاتێكدا ئاستی هەناردەكردنی نەوت لەمانگی حوزەیراندا 2 ملیۆن و 892 هەزار بەرمیل بووە.
ئەوەشی خستۆتەروو، عیراق ئاستی هەناردەكردنی نەوتی لە كێڵگەكانی باكوورو ناوەراستی وڵاتەكەوە بەرێژەی لەسەدا یەك بەرزكردۆتەوە لە كاتێكدا بۆ ئەو مانگە هیچ بڕە نەوتێكی لە كێڵگە نەوتی گەیارە‌و بە تانكەر بۆ ئوردن هەناردە نەكردووە.
بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عیراقیش لە كاتێكدایە، وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بڕیاری زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی دەركردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە