کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ مانگی تەمموز دیاریكرا

.

05:05 PM - 02/08/2021

قائمقامیەتی سلێمانی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی تەمموز دیاریكردو بۆ مانگی ئابیش پێدانی كارەبا 24 سەعاتی دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی ببڕێت، دەبێت كار بە مۆلیدەكان بكرێت.
لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی لەسەر بنەمای‌ نرخی سوتەمەنی لە ‌بازاڕەكانی هەرێم و سەعاتەكانی كاركردن بۆ مانگی حەوت دیاریكرد‌و ئاشكرایكرد، لەو ماوەیەدا تێكرای كاركردنی مۆلیدەكان لەنێوان‎ 285 بۆ 315 سەعات بووە،‌ بەوپێیەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدە لە نێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دەبێت‌.
‎هاوكات سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، لە مانگی رابردوودا ژمارەیەك مۆلیدە لە ناوشاری سلێمانی لەكاركەوتوون، بەڵام ناچاركراون بە دابینكردنی مۆلیدەی تر و رێگە نەدراوە بۆ ماوەیەكی زۆر هاوڵاتیان بێ كارەبا‌ بن و خاوەنی ئەو مۆلیدانەش رێكاری پێویستیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە