کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵمانیا بەنیازە سێیەم ژەمی ڤاكسینی كۆرۆنا بداتە بەساڵاچووان

.

11:44 AM - 02/08/2021

 لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گۆڕدراوی دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو ترسەی ئەو جۆرە ڤایرۆسە دروستی كردووە ، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەنیازن لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە سێیەم بڕە ڤاكسینی كۆرۆنا بدەنە بەساڵاچووان و ئەو توێژانەی مەترسیان لەسەرە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە بەپێی ئەو پلانەی ئەڵمانیا دایڕشتووە وەك هەوڵێك بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەژمارەیەكی زیاتر لەگەنجان ، هانی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەدرێت بەوانەی تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 17 ساڵیدایە و  لێپرسراوانی تەندروستی ئەڵمانیا هەوڵی كردنەوەی بنكەی پێدانی ڤاكسین بەگەنجان دەدەن لەسەرتاسەری وڵات.
بەپێەی بڕیارەكان دەبێت لەخوێندنگاكان و زانكۆكانی ئەڵمانیا ڤاكسین دابەش بكرێت و  تیمی گەڕۆك دەنێردرێت بۆ خانەكانی سەرپەرشتی كردنی بەساڵاچووان بۆ پێدانی سێیەم بڕە ڤاكسینی مۆدێرنا و فایزەر بەبێ ڕەچاوكردنی ئەو جۆرە ڤاكسینەی بەساڵاچووان وەریان گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە