کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چیفچینكۆ وازهێنانی لەئەركی راهێنەری ئۆكرانیا راگەیاند

.

09:47 AM - 02/08/2021

 ئەندریە چیفچینكۆ بەرەسمی وازهێنانی خۆی لەئەركی راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆكرانیا راگەیاند، راهێنەری ناوبراو لەساڵی 2016ەوە ئەركی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی وەرگرتووەو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی 52 یاریی كردووەو 25 بردنەوەی تۆماركردووەو لە 13 یاریدا یەكسانبووەو دووچاری 14 شكستیس هاتووە، دوا بەشداریكردنی ئۆكرانیا لەدوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئەوروپای 2020 بووەو لەو پاڵەوانێتییە لەقۆناغی چارەكی كۆتایی ماڵئاوایكردووە، دوای ماوەیەكی كەمیش لەیۆرۆ چیفچینكۆ وازهێنانی خۆی لەئەركەكە رایگەیاند كە ماوەی بۆندەكەی كۆتایی هاتووە، هەروەها وتیشی: ماوەی بۆندەكەم لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئۆكرانیا كۆتاییهات، كە ماوەی پێنج ساڵ سەرپەرشتی هەڵبژاردەكەم كردووەو توانیم بەشێویەكی نوێ سەپەرشتی مەشق و راهێنانی ئۆكرانیا بكەن، جێگەی باسە ئەندریە چیفچینكۆ وەك یاریزان بەشداریی لە 111 یاریی هەڵبژاردەی ئۆكرانیا كردووەو توانیویەتی 48 گۆڵ تۆماربكات، لەگەڵ هەریەك لەیانەكانی دینامۆ كیێڤ، ئەی سی میلان، چێڵسی یاریی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە