کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەموومان کاردەکەین بۆسەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی وکاندیدەکانی

.

07:58 PM - 01/08/2021

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەهۆڵی کۆبونەوەکانی مەکتەبی ڕێکخستن هەڤاڵ شاڵاو علی عسکری سەرپەرشتی کۆبونەوەی مەکتەبی ڕێکخستنی کرد لەوکۆبونەوەیەدا کە هەڤاڵان ئاسۆس علی وئەحمەد زرار ئەندامانی سەرکردایەتی وئەندامانی مەکتەب و ڕاوێژکارانی لێپرسراوی مەکتەب ئامادەی بوون تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە تایبەت بووبە خۆئامادەکردن بۆهەڵمەتی هەڵبژارد نەکان کەبڕیارە لەمانگی تشرینی یەکەمدا ئەنجام بدرێت شاڵاوی علی عسکری تەئکیدی لەسەرئەوەکردەوە کە پێویستە هەموومان پێکەوەکاربکەین بۆسەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان وکاندیدەکانی تابتوانی لەڕێگەی نوێنەرەکانمانەو لەبغداد داکۆکیکارێکی سەرسەخت بین لەپێناو بەدیهێنانی ئەومافانەی کەتائێستا بەدینەهاتوە بۆگەلەکەمان لەپێناو خزمەتکردنی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەکەرکوک وخانەقین وشەنگال وموسڵ شوێنەکانی تریشەوە بۆیە داوای کرد هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستن وهەڤاڵانی مەڵبەندە کان هەمووتواناکانیان بخەنەگەر بۆسەرخستنی ئەم لیستە دواتر تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەکاری ڕێکخراوەی وئۆرگانەکانی ڕێکخستنەکان بۆ چۆنێتی ڕاپەڕاندنی کارەکانی مەکتەب وشێوازی نوێی کارکردن دواتر هەریەک لەهەڤاڵان سەرنج وتێبینی یەکانی خۆیان ستەڕوولەکۆبونەۆەکەدا دواجار تەئکید کرایەوە بەوپەڕی دڵسۆزیەوە هەمووپێکەوە کاردەکەن بۆسەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە