کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە عیراق 77 توشبووی تری كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

.

06:00 PM - 01/08/2021

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماری رۆژانەی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند: لە 24 سەعاتدا 77 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 9 هەزار و  394 توشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون , تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە هەر لەو 24 سەعاتدا 7 هەزار و 820 توشبووی پەتاكە چاكبوونەتەوە, بەپێی نوێترین ئامار كۆی گشتی توشبووانی پەتاكە لە عیراق گەیشتۆتە ملیۆنێك و 635 هەزار و 993 حاڵەت و لەو ژمارەیە ملیۆنێك و 472 هەزار و 93 توشبوو چاكبوونەتەوە و 18 هەزار و 734 توشبووی پەتاكەش گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە