کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میلیشیای کۆمێنت و ئیمۆجی

.

09:32 PM - 31/07/2021

ڤەدەنگ و ژیان میدیا و مۆر و پەیجە هاوسەنگەرەكانیان، ئەمەی بۆ دژایەتی یەكێتی و لیستەكەی، بۆ دژایەتكردنی بڕیارەكانی هاوسەرۆك بافل تاڵەبانی و بۆ دانانی قوباد تاڵەبانی بە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەیكەن ئەگەر كاتی خۆی بۆ داكۆكی لە یەكێتی بیانكردبا ئێستا لە پەرلەمان سەد كورسی  و لەناو واقعی كوردستان دەبوو بە حزبی یەكەم ، بەڵام ئەم سایت و پەیجە بێ ویژدانانە كە بە پارەی یەكێتی و قوتی كادێرەكانی خەرجیان لەسەر دەكرێ و پارەیان بۆ هەڵڕژاوە، ئیشی یەكەم و دووەم و كۆتاییان بۆتە سوكایەتی كردن بە یەكێتی و بە سەركردەكانی.
ئەم میلیشا ئەلكترۆنییە بێ دیسپلین و بێ پرەنسیپە، پارە لە درۆ و دەلەسە و جنێو دا خەرج دەكەن. هەموو شتێك دەكەن مادام ئیتر وا هەست دەكەن كاروانی یەکێتیی نوێ کەوتۆتە رێ و رێرەوی حزبیانەی خۆی گرتووە.   ئەمانە وا سەیری یەكێتی دەكەن كە بەپێی بنەمای (أنا وما بعدی الگوفان)، یەكێتی دەبێ سەرچاوەی دارایی ئەم سایت و ئەو پەیجانە وشك بكات، وەكو چۆن وڵاتە دەربەستەكان سەرچاوەی كانیاوی ژاوەژاو وشك دەكەن.

لە پەنا ئەم پەپجە چەواشەكارانەوە  سەدان لیژنەی كۆمینتی تیرۆری فەردی بۆ جنێو و سوكایەتی و تەشهیركردن پێكهێنراوە.
كە وەكو حەشاشەكانی سەردەمی حەسەن صەباح تیرۆری رۆحی دەكەن بەرامبەر هەر كەسێك نووسینێك یان كۆمێنتێك یان وێنەیەك لە ئەكاونت و لاپەڕەی خۆی بڵاو بكاتەوە، ئەمانە وەكو گیزەگیزی مێش لەسەر پەڕەی ئەلكترۆنی خەڵكی تر دەژین و كاریان جنێو و تەشهیر و سوكایەتییە، كاریان بوختان و درۆ و دەلەسەیە.
رێکەوت و سودفە نییە کە ئەمانە وەک قاز  یەک کۆمێنت و یەک ئیمۆجی بەکار دێنن

بەشی بەدواداچوون و دیدەوانی میدیایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە