کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەریم بنزیما ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەراند

.

10:34 AM - 31/07/2021

 هەر لەهەواڵەكانی ریاڵ مەدرید   كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ئەو یانەیە هەواڵێكی خۆشی پێگەیشت لەكاتی ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێ   هەواڵە خۆشەكە چاك بونەوەی كەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسی یە لەڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەیە بۆ بەشداریكردن لەراهێنانەكان  ئەم هەواڵە  بۆ ئەنچیلۆتی چاوەروان نەكراوبوو لەبەرژەوەی بنزیما بەزویی كۆرۆنای تێپەراند دوای ئەوەی لەماوەی هەفتەی رابردوو خۆی كەرەنتین كرد   كەریم بن زیما وەك چاوەرێ دەكرێت بژاردەی سەرەكی ریاڵ مەدرید بۆ سەركردایەتی كردنی هیڵی هێرش بردن  لەماوەی وەرزی داهاتوو ئەگەر هیچ گۆڕانكاریەك لەمیركاتۆی ئەم هاوینە رو نەدات   جێی باسە كەریم بنزیما لەماوەی 3 وەرزی رابردوو بەدیاریكراوی لەدوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس 87 گۆڵی تۆمار كردووە و ئەو هێرشبەرە فەرەنسی یە زۆر نزیكە لەوەی گرێبەستەكەی تا هاوینی ساڵی 2023 نوێبكاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە