کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لەرافائیل ڤاران دەكات

.

10:34 AM - 31/07/2021

 رافائیل ڤارانی بەرگریكاری فەرەنسی پێش سەفەر كردنی بۆ ئینگلتەرا و پەیوەندیكردن بەیانە نوێیەكەی سەردانی شاری وەرزشی یانەی ریاڵ مەدریدی كرد و بەگەرمی لەلایەن فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆك و هاورێكانی پێشوازی لێكرا   ئامانج لەسەردانیكردنی ڤاران  بۆ ماڵئاوایكردن بوو لە هاورێیانی لەیانەكەی كە بۆ ماوەی 10 وەرز لەریزەكانی یاری دەكرد پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ مانچستەریونایتدی ئینگلیزی ئیمزابكات   ئەو بەرگریكارە فەرەنسی یە سەردانی پێرێزی سەرۆكی كرد و لەگەڵیدا بۆ ماوەیەك گفتوگۆی كرد و لەرێگەیەوە باسیان لەو ماوەیە كرد كە ڤاران لەریاڵ مەدرید بەسەری برد و لەرێگەیەوە چەندین نازناوی بەدەستهێنا   هەروەها ماڵئاوایی لەكارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری دەستەی هونەری یانەكە كرد پێش ئەوەی بەیەمجاری ماڵئاوایی لەهاورێكانی پێشووی بكات لەیانەی ریاڵ مەدرید   جێی باسە یانەی مانچستەریونایتد بڕی 41 ملیۆن پاوەندی بەریاڵ مەدرید داوە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی ڤارانی تەمەن 28 ساڵ   ڤاران لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەگشتی بەشداری لە 236 یاری كردووە لەرێگەیەوە 8 گۆڵی تۆمار كردووە   هاوكاری یانەی شاهانەی كردووە لەبەدەستهێنانی چوار نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا ز 3 نازناوی لالیگای ئیسپانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە