کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجامی ركابەریەكانی تێنسی ریشە لەئۆڵمپیادی تۆكیۆ

.

10:32 AM - 31/07/2021

 لەركابەریەكانی تێنسی ریشە وانگ یو لۆی و هوانگ دۆنگ بینگ لەوڵاتی چین توانیان بە2 كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك سەركەوتن لەبەرامبەر زینگ سی وی و هوانگ یا كوینگی هاونیشتمانیان تۆمار بكەن و میدالیای ئاڵتون بەدەستبهێنن   ئەنجامی كۆمەڵەكان 21 بە 17 و 17 بە 21 و 21 بە 19   لەلای خۆیانەوە دووانەی ژاپۆنی یۆتا واتانابی و ئەریسا هیگاشینۆ میدالیای  بورنزیان بەدەستهێنا دوای بردنەوەیان لەتانگ چۆن مان  و تسی  یەنگ سویت لەهۆنگ كۆنگ   لەركابەریەكانی تاكی كچانیشدا تسو یەنگ تای لەتایوان كە دووەمی ریزبەندی جیهانە گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی دوای ئەوەی بەزەحمەت شكستی بە راتشانوك ئینتانونی تایلاندی هێنا    لەلایەكی ترەوە بی فی سیندۆی هیندی خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی دوای بردنەوەی لە ئاكانی یاما گوشی ژاپۆنی و ریزبەندی چوارەم بەئەنجامی 2 كۆمەڵەی بێ بەرامبەر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە