کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەئەنجامێكی چاوەروان نەكراودا زڤیریڤ جۆكۆڤیچی لەئۆڵمپیاد دورخستەوە

.

10:31 AM - 31/07/2021

 لەئەنجامێكی گەورەی چاوەروان نەكراودا لەقۆناغی پێش كۆتایی یاركایەكانی تێنسی سەرزەوی ئۆڵمپیادی تۆكیۆ ئەلیكسەندەر زڤیریڤی ئەڵمانی سەركەوتنی لەبەرامبەر نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی   لەو یاریەدا جۆكۆڤیچ توانی كۆمەڵەی یەكەم بەئەنجامی 6 بە1 بباتەوە   بەڵام زڤیریڤ بەبەهێزی گەرایەوە و دوو كۆمەڵەی بەدوای یەكی بەئەنجامەكانی 6-3 و 6-1 بردەوە و یاریەكە بەسودی خۆی كۆتایی پێ هێنا و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی   لەبەرامبەردا جۆكۆڤیچ بەو شكستە ماڵئاوایی كرد و شكستی هێنا لەوەی ببێتە یەكەم یاریزانی كوڕ نازناوی چوار پاڵەوانێتی گەورە و میدالیای ئاڵتونی ئۆڵمپی لەیەك وەرز بەدەستبهێنێت كە پێش ئۆڵمپیاد نازناوی پاڵەوانێتی یەكانی ئوسترالیا و فەرەنسا و ویمبڵدۆنی لەمساڵ بردبۆوە یەكێكە لەپاڵێوراوە بەهێزەكانیشبۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە  جێی ئاماژە پێكردنە تاكە یاریزان ئەو دەستكەوتە گەورەیەی هەبێت كچە یاریزان ستیڤی گراڤ بوو لەساڵی 1998

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە