کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارلۆس كیرۆش بوو بەراهێنەری هەڵبژادەی عێراق

.

10:30 AM - 31/07/2021

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەرەسمی گرێبەستی لەگەڵ كارلۆس كیرۆشی راهێنەری پورتوگالی ئیمزاكرد تا سەرپەرشتی هەڵبژاردەكە بكات لەیاریەكانی پاڵاوتنی گەیشتنە دوایاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر   راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بڵاویانكردەوە: رێككەوتنەكە بەشێوەیەكی كۆتایی ئەنجامدراوە و كۆپیەك لەگرێبەستی نێوان هەردولا بۆ ئەو راهێنەری پورتوگالی یە رەوانە كراوە   ئاماژەی بەوەشكردووە: بەیانی ئەمرۆ لەرێگەی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیەوە رێككەوتن لەسەر سەرجەم وردەكاریەكانی گرێبەستەكە ئەنجامدراوە   رونیكردۆتەوە: یەكێتی تۆپی پێی عێراق چاوەرێی گەیشتنی ئەو راهێنەرە پورتوگالیە دەكات لەرۆژانی داهاتوو تا بەشێوەیەكی رەسمی دەست بەكارەكەی بكات لەگەڵ هەڵبژاردەی یەكەم   جێی باسە كاتانیچی راهێنەری  پێشووی عێراق كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی راگەیاند و داوای لێبوردنی كرد لەبەرامبەر تەواو نەكردنی كاروانەكەی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە