کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كۆدەبنەوە

.

05:06 PM - 30/07/2021

 وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كۆدەبنەوە
چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكردووە، كە رۆژی شەممە لیژنەی تەكنیكی هاوبەشی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس بۆ گفتوگۆ و راوێژكردن لەسەر دیاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت كۆدەبنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە، كە بریار وایە رۆژی 31ی تەممووز لیژنەی تەكنیكی هاوبەشی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس كۆببنەوە، ئامادەكارییەكانی پێش كۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت تەواو بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە راوێژكاری و گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر دیاریكردنی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لە چەند مانگی رابردوودا.
وەزیرانی وزەی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەدواین كۆبوونەوەیاندا ڕێككەوتن كە لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە قۆناغ بەقۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكەن، بەجۆرێك بۆ هەر مانگێك 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاتر بەرهەم بهێنن، هاوكات بڕیاردرا رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، لەمانگی نیسانی 2022وە تاكۆتایی ئەو ساڵە درێژ بكرێتەوە، تاوەكو پارێزگاری لە هاوسەنگی بازاڕەكانی نەوت بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە