.
02:43 PM - 30/07/2021
دەریاچەیەك لەنزیك شاری تریلیۆ لەباشووری ئەرژەنتین رەنگەكەی بۆ پەمەیی گۆڕدراوە، زاناكانیش هۆكاری گۆڕینی رەنگەی دەریاچەكە دەگێڕنەوە بۆ ئەو پاشەڕۆ كیمیاییانەی لەلایەن كارگەكانی ناوچەكەوە كراونەتە نێو دەریاچەكەوە، ئەو ژەهراوی بوونە بۆتە هۆی لەناچوونی گیاندارانی ناو دەریاچەكە و زیانێكی زۆری لێكەوتۆتەوە.
پێشتیری رەنگی دەریاچەكە چەند جارێك گۆڕاوە، بەڵام بۆ یەكەمجارە بەمشێوەیە بەتەواوەتی رەنگەكەی بگۆڕێت ئەو زیانە گەورەیەی لێبكەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە