کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی دەیان ملیۆن ڤاكسین دەگاتە عیراق

.

02:42 PM - 30/07/2021

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند رێككەوتن كراوە بۆ گەیشتنی دەیان ملیۆن دۆز لە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عیراق , لەوبارەیەوە رەبا فەلاح حەسەن ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند لە ئایندەیەكی نزیكدا دەیان ملیۆن دۆز لە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و پرۆسەی كوتانی گشتی بەرفراوانتر دەكرێت و چەندین بنكەی نوێ‌ بۆ پێدانی ڤاكسن دەكرێنەوە , وتیشی هەفتانە بەشێوەیەكی بەردەوام كاروانی ڤاكسینەكان دەگاتە بەغدا و لەوێوە بەسەر تەواوی شارەكانی عیراقدا دابەشدەكرێن , رەبا فەلاح حەسەن راشیگەیاند ڤاكسینەكان لە جۆرەكانی فایزەر و ئەسترازینیكا-ن , داواشی لە هاوڵاتیان كرد لە رێی پێگەی ئەلیكترۆنییەوە ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین , بۆئەوەی قەرەباڵەغی لەناوەندەكانی پێدانی ڤاكسین دروست نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە