کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ-وە

.

12:47 PM - 30/07/2021

پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا دەچێتە قۆناغێكی نوێ-وە, لەوبارەیەوە حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند لەماوەی ساڵی ڕابردوودا گفتوگۆكانی عیراق لەگەڵ ئەمەریكا پەیوەست بوون بەكۆتاییهێنان بەبوونی هێزە شەڕكەرەكانی ئەو وڵاتە لە ناو خاكی عیراق، بۆیە دەبێت لە هەنگاوەكانی داهاتوودا تەئكید بكەینەوە لەسەر بنیادنانەوەی كەرتەكانی ئابووری و فێركردن و ڕۆشنبیری بەهاوكاری ئەو وڵاتە, سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەو گفتۆگۆ ئابوورییانەی كە عێراق ئەنجامیداوە لە واشنتۆن، حەسەن نازم ئاماژەی بەوەدا هەردوو دۆسییەی كارەبا و نەوت پشكی شێریان لە دانوستانەكاندا بەركەوتووە  ,هاوكات تەئكیدیش كراوەتەوە لەسەر پێدانی متمانە بە كۆمپانیا بیانییەكان لەڕووی فەراهەم كردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆیان لەكاتی كاركردنیان لەناو خاكی عێراقدا, وتیشی قۆناغی نوێی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ ئەمەریكا دەست پێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە