کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیڤەرتۆن چاودێری فیلیپ كۆتینیۆ دەكات

.

12:38 PM - 30/07/2021

 یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فیلیپ كۆتینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەست پێكردووە و بە نیازیشن لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەو یانە كەتەلۆنیە ئەنجام بدەن   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی ئیڤەرتۆن گرنگیەگی زۆر بە تواناكانی كۆتینیۆ دەدەن و لەو باوەرەشدان ئەو یاریزانە بتوانێت لە ریزەكانیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات   هەر بەو هۆیەشەوە بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   رۆژنامەی میرۆریش لای خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەی ئیڤەرتۆن بڕی زیاتر لە 20 ملیۆن پاوەندیان ئامادە كردووە تا لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشكەشی بلاوگرانای بكەن و لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ناوبراو ببنە یانەكەیانەوە   جێ ی باسە : ئەمە جاری یەكەم نییە بەرپرسانی ئەو یانەیە هەوڵی كڕینی كۆتینیۆی تەمەن 29 ساڵ دەدەن و لە رابردووشدا چەند جارێك هاتونەتە سەر هێڵ تا تواناكانی ئەو یاریزانە بەڕازیلیە دەستە بەر بكەن   بەڵام بەهۆی زۆری نرخی گرێبەستەكەیەوە سەركەوتوو نەبوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە