کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد دەیەوێت كەیلۆر ناڤاس بباتە ریزەكانی

.

12:37 PM - 30/07/2021

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئینگلیزیەكان : بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد گرنگی بە تواناكانی كەیلۆر ناڤاسی گۆڵچی هەڵبژاردەی كۆستاریكا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەدەن و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا ناوبراو ببەنە ریزەكانیانەوە   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی مان یونایتد لە پلانی ئەوەدان لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ناڤاس دەست پێ بكەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی ناوبراو رازی بكەن لە هاوینی ئەمساڵدا روو لە ریزی یانەكەیان بكات   رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باسیان لەوەش كردووە : لە ئەگەری رازی بوونی ئەو گۆلًَچیە   ئەوا بەرپرسانی مان یو بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەست پێشكەشی یانەی پی ئێس جی دەكەن و هەموو هەوڵێكی خۆشیان دەخەنە كار تا ناڤاس ببەنە یانەكەیانەوە   كەیلۆر ناڤاسی تەمەن 34 ساڵ لە هاوینی 2019 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە كردووە و گرێبەستەكەی هاوینی 2024 كۆتایی پێدێت   بەڵام لەگەڵ پەیوەندی كردنی دۆنارۆمای ئیتاڵی بە ریزەكانی یانە پاریسیەكەوە ئەو گۆڵچیە كۆستاریكیە لە هەوڵی ئەوەدایە لە نزیك ترین كاتدا روو لە ریزی یانەیەكی تر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە