کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاوتارۆ مارتینێز لەلایەن بەرپرسانی ئەتڵەتیكۆمەریدەوە داواكراوە

.

12:35 PM - 30/07/2021

 هەر تایبەت بە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان   لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی بۆتە جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەی  ئەتڵەتیكۆمەریدی ئیسپانی و لە هەوڵی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا بیبەنە ریزی یانەكەیانەوە   رۆژنامەكانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە: بەرپرسانی رۆخی بلانكۆس چاویان بڕیوەتە تواناكانی مارتینێز و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بكەن   رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی ئەتڵەتیكۆ لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان ئەنجام داوە   ئەویش بە هیوای ئەوەی ناوبراو رازی بكەن لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا گرێبەست لەگەڵ یانەكەیان ئیمزا بكات   رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : جگە لە یانە مەدیدیەكە چەند یانەیەكی تری كیشوەری ئەوروپا هەوڵی كڕینی ئەو هێرشبەرە دەدەن   بەڵام پێشبینی دەكرێت بەرپرسانی ئەتڵەتیكۆ لە گواستنەوەیدا سەركەوتوو بن   بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یاریزانە زیاتر لە جارێك هیوای ئەوەی خواستووە لە ژێر دەستی دیێگۆ سیمیۆنی هاونشتمانی یاری بكات   جێی باسە : لاوتارۆ مارتینێزی تەمەن 23 ساڵ ماوەی 3 وەرزە لە ریزەكانی نێراتزووری یاری دەكات  و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 132 یاری رەسمی 49 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە