کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بەرگریكارێكی دۆرتمۆندی كردۆتە ئامانج

.

12:34 PM - 30/07/2021

 بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی رافائێل گێرێرۆی بەرگریكاری لای چەپی یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی دەست پێكردووە و بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵیش بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن بۆندێكی گرانبەها بۆ كڕینی ناوبراو تەرخان بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن : بەرپرسانی میرینگی لە ئامادەكاریدان تا لە پێناو گواستنەوەی گێرێرۆی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی دۆرتمۆند دەست پێ بكەن   سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەش كردووە : لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بە تایبەتی لە پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی هاوینە بەرپرسانی ریاڵ مەدرید داوایەكی رەسمی و بۆندێكی گرانبەها دەخەنە بەردەستی ئیدارەی یانە ئەڵمانییەكە   ئەویش بە هیوای ئەوەی هەردوو یانە لەسەر بۆندی ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵە بگەنە رێكەوتنی سەرەتایی و لە ماوەی داهاتووشدا رافائێل گێرێرۆی پورتوگالی پەیوەندی بە ریزەكانیانەوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە