کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كچە یاریزانێكی ئوسترالی و كوڕە یاریزانێكی چیكی میدالی زێریان لەملكرا

.

12:33 PM - 30/07/2021

ركابەرییەكانی رۆژی حەوتەمی ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ درێژەی هەیە و لەمیانی یارییەكانی ئەو رۆژەدا و لەپێشبڕكێی نشانشكاندنی كوڕاندا جیری لیبتاك توانی میدالیای زێر بەدەستبهێنێت   دیڤید كۆستیلیكی هاونیشتمانی و خاوەن میدالیای زێری ئۆڵیمپیادی 2008 توانی میدالیای زیو دەستەبەر بكات و میدالیای برۆنزیش بۆ ماسیۆ كوارد هولی بەریتانی بوو   لەسەر ئاستی كچان و لەنیشانشكاندنی نێو خۆڵدا  زۆزانا ریهلاك ستیڤیس كۆڤای سلۆڤاكی بووە خاوەن میدالیای زێر لەهەمان كاتدا ژمارەیەكی پێوانەییی تۆماركرد  كاتێك لەبەرامبەر كایل براوننج-ی ئەمریكی سەركەوتنی بەدەستهێنا   میدالیای برۆنزی ئەو یارییەش بۆ ئەلیساندرۆ بێریلی سان مارینۆ بوو     لەیاریی سەوڵ و كانۆی كچاندا جێسیكا فۆكسی ئوسترالی خێراترین بوو میدالیای زێری لەمل كرا   مالۆری فرانكلینی بەریتانی میدالیای زیو و ئەندریا هیرزۆگی ئەڵمانی میدالیای برۆنزیان پێدرا   هەر لەدرێژەی پێشبڕكێكانداو لەپاڵەوانێتیی تێنسی سەرزەوی كوڕاندا  كارین خاشانۆڤ لەیارییەكی قۆناغی چارەكی كۆتایدا سەركەوتنی بەرامبەر ئۆگۆ هامبرتی فەرەنسی بەدەستهێنا و بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك براوەبوو توانی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە