کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رزگار عەلی: هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان گرنگە

.

03:24 PM - 29/07/2021

لە بارەگای مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژارنەكانی یەكێتی لە هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین بە سەرۆكایەتی رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەشتیاری لیژنەكە لەگەڵ سەرۆك و  ئەندامانی تیمی یەكێتی لە میحوەری یەكی بازنەی یەكی پارێزگای كەركوك كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا رزگار عەلی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق خستەڕوو، راشیگەیاند: بۆ سەرخستنی ئەو هەڵبژاردنە لە ناوچە جێناكۆكەكان یەكێتی ئامادەكاری خۆی كردووە و زۆنی پارێزگای كەركوكی بەسەر چەند میحوەرێكدا دابەشكردووە.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا داوای لە سەرۆك و ئەندامانی تیمی یەكێتی لە میحوەری یەكی بازنەی یەكی پارێزگای كەركوك كرد كە بەشێوەیەكی گەورە و فراوان بچنە ناو جەماوەر و هانی دەنگدەرانی سنورەكە بدەن بەشداری هەڵبژاردنەكە بكەن و لیستی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیداكانیشی لەپارێزگای كەركوك سەربخەن.
تەئكید لەوەشكردەوە: ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێستا و ئایندەی ناوچە جێناكۆكەكان گرنگە، وتیشی: ئەگەر لیستی یەكێتی و كاندیداكانی لەكەركوك سەربكەون دەتوانن باشتر بەرگری لە كەیسی كەركوك بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە