.
02:13 PM - 29/07/2021
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی یەکێتی حاجی ئیبراھیم شاڵی بەگ، دۆستی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتی دیاری ناوچەی بادینان و عەشیرەتی نێروەیی، پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی نیشتمانپەروەر و خزمان و دۆستانی شاڵی و نێروەیی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەم و ماتەمتان دەزانین.
لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە