کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژیاننامەی تێكۆشەری كۆچكردوو حاجی ئيبراهیم شاڵی بەگ

.

01:47 PM - 29/07/2021

پێشمەرگەی دێرین و ریش سپی بنەماڵەی شاڵی بەگ لە دەڤەری بەهدینان و کەسایەتیەکی عەشیرەتی نێروەییە.
نەوەی میر شاڵی بەگی گەورەی فەرماندەی لەشکری میرنشینی بەهدینانە. لە ساڵی ١٩٤٧ لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و شوڕشگێری خاوەن دەیان شەهیدی رێگای رزگاری کوردستانە لە دەڤەری نێروە لەدایک بووە.
لە ساڵی ١٩٦٣پەیوەندی بە ریزەکانی شورش کردووە، لە هەمان ساڵدا دەبێتە ئەندامێکی چالاک و کاریگەری یەکێتی قوتابیانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٦٦ دەبێتە خوێندکاری زانکۆی بەغدا کۆلێژی ئابوری و زانستە سیاسییەکان. لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەغدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئیبراهیم شاڵی و چەند شورشگێرێک دەردەچێت، بەڵام بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بە هاوەڵی شوڕشگێر عادل موراد خۆیان دەگەیێننە گەڵاڵە لە ناوچەی چۆمان و حاجی ئۆمەران. هەر لەوێ بۆ ماوەیەک دەبێتە مامۆستای شۆرش. لە دوای ڕاپەڕینەوە لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درێژە بە خەباتی سیاسی دەدات.
لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٤ دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، لەو ماوەیەشدا بە شێوەیەکی خاکپەروەرانە لە خزمەتی خەڵکدا ئەرکەکانی رادەپەڕێنێت.
دوا ئەرکیشی سەرۆکی لقی زیندانیانی سیاسی ناوخۆیی دهۆک بووە.
باوکی هەر یەک لە :
ئەندازیار پەسار شاڵی.
ئاراز شاڵی.
پارێزەر و میدیاکار هاوار شاڵی
میدیاکار بڵند شاڵی بەرێوەبەری دەزگای میدیایی بادینان
فرسەت شاڵی جێگری سەرۆکی پارائوڵۆمپی عیراق.
موقەدەم رۆکن نزار شاڵی فەرماندەی فەوج.
دلوڤان و ڕێبەر و بژار.

..............................................................................................................................................................................................

حاجی ئیبراهیم شاڵی پێشمەرگەی دێرین وەغەرا داویێ كر

حاجی ئیبراهیم شاڵی بەگ، پێشمەرگەیێ دێرین و رووسپیێ  بنەمالە یا شاڵی بەگ ل دەڤەرا بەهدینان و كەسایەتیێ عەشیرەتا نێروەی  بوو.  نەویێ میر شاڵی بەگێ مەزن  فەرماندەیێ لەشكرێ میرنشینێ بەهدینان بوو.   سالا 1947 ل  بنەماڵەیەكا كوردپەروەر و  شوڕشگەر،  خوەدانێ ب دەهان شەهیدێن رێكا رزگاری  یا  كوردستانێ ل دەڤەرا نێروە  لدایك بوو.
سالا  1963 پەیوەندی ب ریزێن شورشێ  دكە، د هەمان سالێ دە  دبە  ئەندامەكێ چالاكێ  كاریگەر یێ  یەكێتیا قوتابی یێن كوردستانێ. سالا  1966 دبە خوەندەكارێَ زانكۆیێ  بەغدا، ل كۆلێژێ ئابوری و زانستێن  سیاسی.  سالا 1970 ل بەغدا فەرمانا گرتنێ بۆ  ئیبراهیم شاڵی و چەند شورشگێرێن دن تێ دركرن،  لێ ب هەولەكا ژیرانە یا  شوڕشگێر عادل موراد  خوە دگهینن گلالە ل ناڤچە یا چۆمان و حاجی ئۆمەران.
هەر ل وێ ناڤچەیێ بۆ هەیامەكێ دبە ماموستایێ شۆرشێ،  پشتی راپەرینا مەزن د ناڤ رێزێن  یەكێتیا نیشتیمانیا كوردستانێ دە،  بەردەوامیێ ددە خەباتا سیاسی، ژ سالا 2005 هەتا 2014ێ  دبە ئەندامێ جڤاتا پارێزگەها دهۆكێ، د وێ هەیامێ دە، ب دلەكی كوردپەروەردانە خزمەتا خەلكێ دكە، ئەركا وی  یا  هەری داوی ژی، سەرۆكێ لقێ زیندانی یێن سیاسی یێن ناڤخوە ل دهۆكێ بوو.  
باوكی هەر یەك :
ئەندازیار پەسار شاڵی
ئاراز شاڵی
پارێزەر و میدیاكار هاوار شاڵی
میدیاكار بڵند شاڵی رێڤەبەرێ  دەزگەهێ میدیایێ بادینان
فرسەت شاڵی جێگرێ سەرۆكێ پارائولــۆمپیا عیراقێ.
موقەدەم رۆكن نزار شاڵی فەرماندەیێ فەوج.
دلوڤان و ڕێبەر و بژار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە