کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ پێشوازی لە كونسوڵی بەریتانیا دەكات

.

01:38 PM - 29/07/2021

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩/٧/٢٠٢١ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە میلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەكالەت لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا كە د. مەجید حەمەدەمین ئەندامی سەركردایەتی ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پرسەكانی حوكمڕانی و زاڵبوون بەسەر تەنگژە و قەیرانەكاندا.

بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە، هەردوولا گفتوگۆی جدی بابەتەكەیان كرد و جەختیان لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەكی دیموكراتی و شەفاف كردەوە.

پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەوڵەكان بەئاراستەی لێكتێگەیشتنی هاوبەش بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو، دووپاتكرایەوە كە پێویستە پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان لایەنەكان هەبێ و پێكەوە دیدگایەكی هاوبەشیان هەبێ بۆ چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە