کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیاری ناساندنی هەورامان وەك ناوچەیەكی كەلەپووریی جیهانی لەلایەن یونسكۆ دەكەین

.

07:41 PM - 28/07/2021

بافڵ تاڵەبانی: هەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و رۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرهەنگی، رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان

پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری ناساندنی هه‌ورامان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پووریی جیهانی لەلایەن لیژنەی کەلەپوور و شوێنەواری کلتووریی رێکخراوی یونسکۆ دەکەین و مایەی خۆشحاڵیمانە کە ئەم بەشە گرنگەی رۆژھەڵاتی کوردستان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا.
هەورامان ناوچەیەکی گرنگ و مێژوویی کوردستانە و رۆڵی پێشەنگی بینیووە لە پێشخستنی بوارەکانی فەرهەنگی، رۆشنبیری و ئەدەبی و کۆمەڵایەتی گەلەکەمان.
بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە  خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و ناوچەی ھەورامان دەکات و ھیوادارین هەموومان پێکەوە ھاوکاربین بۆ پێشخستنی زیاتری کایەکانی رۆشنبیری، کلتووری و پاراستنی شوێنەوارە دێرین و بەنرخەکانی کوردستانەکەمان کە سەرمایەیەکی گرنگی نەتەوەیی و نیشتمانیمانن.
ھەر شاد و سەربەرزبن

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە