کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەدنان موفتی لەگەڵ کونسولی بەریتانیا کۆبووەوە

.

05:51 PM - 28/07/2021

عەدنان موفتی لەگەڵ کونسولی بەریتانیا کۆبووەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٧/٢٠٢١ لە شاری هەولێر هەڤاڵ عەدنان موفتی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە خاتوو میلانی سمارت کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، هەڤاڵ عەدنان موفتی دیدو تێڕوانینی راشکاوی خۆی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە باشترین رێگا بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان و باشترکردنی دۆخەکان گفتوگۆو لێکتێگەیشتنی هاوبەشە بۆ پرسەکان.
بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، هەریەک لە هەڤاڵ عەدنان موفتی و کونسوڵی بەریتانیا بە وەکالەت تەئکیدیان لە بە پاکی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کردەوەو هیوایان خواست ئەم هەڵبژاردنە ببێتە وێستگەیەکی تازە بۆ قۆناغئ داهاتووی حوکمڕانی لە عێراق.
تایبەت بە دۆخی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەردوولا هاوڕابوون کە بەیەکگرتووی و گوتاری هاوبەش دەتوانرێ خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێ و کۆتایی بە کێشەو قەیرانەکان بهێنرێت.

 

dSWidzDWrdE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە