کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ بەشێک لە کادیرانی هەولێر کۆبووەوە

.

05:23 PM - 28/07/2021

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ بەشێک لە کادیرانی هەولێر کۆبووەوە

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ رایگەیاند: لە هەموو کات و سەردەمێکدا، بۆ یەکێتیی هەولێر بایەخی تایبەتی هەبووە و بۆ لەمەودواش دەبێ بەگوڕتر لە جاران کاربکەین بۆ خزمەتی هەولێرو سەرخستنی لیستەکەمان لەوشارە.

ئەم قسانەی دەرباز کۆسرەت ڕەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٧/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو هەرێم کەمال ئاغا و شادمان مەلا حەسەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەمیانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە کادیرانی سنووری هەولێر هات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی کوردستان و دۆخی یەکێتی خستەڕوو، دووپاتی کردەوە کە دەبێ هەموو هێزو تواناکان لەپێناو خزمەتی یەکێتی بەکاربهێنین و هەوڵی سەرخستنی یەکێتی بدەین.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵانی بەشداربوو ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خستەڕوو و دووپاتی گرنگی هەولێرو سەرکەوتنی پرۆسەکەیان کردەوە.

کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی وردی هەڤاڵانەو گۆڕینەوەی راو سەرنج لەبارەی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان کۆتایی هات.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە