کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سریلانكا بۆ یەكەمینجار پێشانگایەكی بازرگانی لە هەرێم دەكاتەوە

.

05:12 PM - 28/07/2021

سریلانكا بۆ یەكەمینجار پێشانگایەكی بازرگانی لە هەرێم دەكاتەوە
نوێنەری كونسوڵی سریلانكا لە هەولێر، بازرگانان و خاوەنكارانی پارێزگای سلێمانی بانگێشت دەكات، كە بەشداری لە یەكەمین پێشانگای بازرگانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان بكەن.
نوێنەری كونسوڵی سریلانكا لە هەولێر سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی كرد‌و لە كۆبونەوەیەكدا، بانگهێشتنامەی كونسوڵی وڵاتی سریلانكای پێشكەش بە سەرۆكی ژووری بازرگانی كرد، بۆ ئەوەی بازرگان‌و پیشەسازانی شاری سلێمانی ئاگاداربكەنەوە، لە كردنەوەی یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سریلانكا لە هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە رۆژی 26ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، لە هۆڵی پێشەنگای نێودەوڵەتی هەولێر بكرێتەوە‌و ماوەی 4 رۆژ بەردەوامبێت.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی پشتیوانی خۆی   بۆ سەرخستنی كارەكانی ئەو پێشانگایە ڕاگەیاند‌و داوایكرد لە داهاتوودا ئەو پێشانگایە لە شاری سلێمانیش بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە